ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی یەکەم ڕۆژى مانگی ڕەمەزانی دیارکرد و دوو ئەگەری دیاریکردووە.
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژى ٧ی نیسان یەکەم رۆژى مانگی شەعبان بووە لە زۆرینەى وڵاتانی ئیسلامی و بەو پێیەش ڕۆژى ئێوارەی یەکشەممەی داهاتوو ٥ی ئایار مانگ دەبینێرێت.
ئەوەشی بڵاوکردەوە، ئێوارەى ٥ی ئایار مانگ بە چاوی ئاسایی دەبینرێت ئەگەر ئاسمان ساماڵبێت و یاخود بە تەلەسکۆب دەبینرێت ئەگەر ئاسمان ساماڵ نەبێت و بەو پێیە ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو ٦ی ئایار دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگی ڕەمەزان.
ساڵانە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لیژنەیەک بۆ بینینی مانگ دیاریدەکات و بە هەماهەنگی و ناوچە جیاوازەکانی هەرێم مانگ دەبینرێت و دواتر یەکەم ڕۆژى مانگی ڕەمەزان دیاریدەکرێت.