میسر...ژنێک دوگیانە بە 27 کۆرپە

دوای پشكنین بۆ ئافرەتێكی میسری، دەركەوت كە دووگیانە بە 27 كۆرپەلە.

ماڵپەڕی یاهو بڵاویكردەوە، كاتێك ژنەكەی ئیحسان عەبدولحەلیم سەردانی نەخۆشخانەی سۆزان موبارەكی كردوە لە مینا، تەنها بۆ مەبەستی پشكنینی پزیشكی بووە، بەڵام حاڵەتی نائاسایی دەركەوتووە لە پشكنینەكەدا، ئەویش دوای ئەوەی پزیشكەكان دڵنیابوونەوە، كە ژنەی ئیحسان دووگیانە و سكەكەیشی 27 كۆرپەلەیە.

بەپێی پشكنینەكە تەمەنی سكی ژنەكە تەنها سێ‌ مانگە، بەڵام دڵنیابوونەوە 27 كۆرپەكەی لە خۆگرتوە. ئەو ژنە تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی شەش كوڕ و سێ‌ كچی تریشە و ئەمەیش دەبێتە یەكەمین ژن كە لە مێژوی میسردا و لەو تەمەنەدا بەو جۆرە دووگیان بووبێت.


PM:06:22:30/04/2019