چەند هۆکارێکی گرنگ هانتدەدات بەڕۆژوو بیت


ڕۆژووگرتن کە بەفەرزێکی ئاینی ئیسلام دادەنرێت  ئەوکەسانەی باوەڕیان بەم دینە هەیە  ڕۆژو دەگرن ،بەڵام جیاواز لە مە هەموو مڕۆڤێک پێیویستە ڕۆژوو بگرێت ، ڕۆژوو گرتن واتە خواردنی  چەند ژەمێکی دیاری کراو و خۆ بەدوور گرتن لەخواردن و خواردنەوە بەدرێژای ڕۆژ.
 ڕەنگە مرۆڤ واهەست بکات ڕۆژوو گرتن زیانی بۆ تەندروستی هەیە بەڵام بە پێچەوانەوە بەڕۆژوو بوون سودێکی زۆر باشی هەیە بۆ تەندروستی هەر لەبەر ئەمەشە هەموو کەسێک پێویست ڕۆژوو بگرێت.
 هەندێک لەوهۆکارانەی کەبۆچی پێویستە بەڕۆژوو بن بریتین لەمانە...


ـ باشترین ڕێگایە بۆدابەزینی کێش: بەڕۆژوو بوون بەڕێگایەکی زۆر تەندروست دادەنرێت بۆدابەزینی کێش لەبەر ئەوەی لەوماوەیەدا لەش هەڵدەستێت بەسوتانی کالۆری و دەرکردنی ژەهر لە لەش.

ـ کلیلێکە بۆ تەمەندرێژی:ٚ لەکاتی ڕۆژوو گرتندا لەشمان کالۆری خەزنکراوی پێشووتر دەسوتێنێت و هی نوێ خەزن دەکات ئەمەش وادەکات لەش تەندروست  ببێت و تەمەن درێژ بی.

ـ ئاسانە:ٚ  لەکاتی ڕۆژووگرتندا کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە بۆنمونە ئەوکاتەی نانی بەیانی ونیوەڕۆی تێدا دەخۆی، یاخود کەمتر چونە دەرەوەو بازاڕکردن.

ـ شەکری زیادەی لەش دادەبەزێنێت ئەمەش وادەکات کەمتر توشی نەخۆشی شەکرە ببی.

ـ  تەندروستیت باشتر دەکا بەهۆی ئەوەی لەکاتی ڕۆژووگرتندا لەشی مرۆڤ دەجەنگێت دژی هەوکردن.

ـ تەندروستی دڵ باشتر دەکات بەهۆی ئەوەی پەستانی خوێن دادەبەزێنت و کولسترۆڵی زیان بەخش لەناو دەبات.

ئا: هەـ ف

سەرچاوە:  healthline& dr bret



PM:11:03:08/05/2019