نەهامەتییەکانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە

سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ رێگای سەرکەوتن و توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لە خولی ئیسپانیا لە یانەی خیتافی بباتەوە، بەڵام یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لە دەست دەدات و توشی پێکان دەبێت.
کۆتینهۆ لە یاری بەرامبەر بە یانەی خیتافی نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و یاریگای جێهێشت.
دوای کۆتایی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی سەرەتایی بۆ ئەو یاریزانە کردووەو بڵاویکردۆتەوە ماوەی ١٠ رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە بەشداری یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات بەرامبەر ڤالنسیا لە ٢٥ی ئەم مانگە، چونکە ١٢ رۆژی ماوە بۆ یاریەکە.



AM:12:50:13/05/2019