دۆلار بەرزدەبێتەوە.. لیرە نرخێکی نزم تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ ١٣ ی ئایار لە بازاڕی دراوی کوردستان نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەرامبەر ئەوە لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمار دەکات.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٢٠ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی `١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٩٠٠ دینار. دوێنێ بە ٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. ماوەی هەشت مانگە لیرە هیچ کاتێک هێندەی ئەمڕۆ دانەبەزیووە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٣٥٠ دینار.






AM:10:33:13/05/2019