هێرش بۆ سەر سعودیە نرخی نەوتی بەرزكردەوە

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشكردنە سەر چەند بنكەیەكی نەوتی سعودیە لەلایەن حوسیەكانەوە نرخی نەوت بە ڕێژەی 1% بەرزكردەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا ئێرانییەكان بڵاویان كردەوە، كە میلیشیای حوسییەكانی یەمەن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەیەكی نەوتیی سعودیەیان كردووەتە ئامانج.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خالید بن عەبدولعەزیز ئەلفالح، وەزیری وزە، پیشەسازی و سامانی كانزایی سعودیە هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و رایگەیاندووە، وێستگەی پاڵنەری نەوتیی رۆژهەڵات- رۆژئاواـی وڵاتەكەی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو كراوەتە ئامانج و بەهۆی بۆردومانەكە ئاگرێك لە وێستگەی ژمارە 8 لە نزیك كەناراوەكانی رۆژئاوای سعودیە دروست بووە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كوژاندوویانەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان بەهۆی بۆردومانەكەوە ناردنی نەوت لە دوو وێستگە ڕاگیراوە و بەهۆیەوە نرخی نەوت بە ڕێژەی 1% بەرزبووەوە.



PM:02:17:14/05/2019