خشتەی موچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا

بەهۆی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خشتەی موچە گۆڕانکاری بەسەردا هات و سبەی چەند وەزارەت و توێژێک مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بۆ "سپی" ئاشکراکرد کە گۆڕانکاری تیادا کراوە و سبەینێ چوارشەممە موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كەمئەندامان، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان "رۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی بۆ "سپی" ئاشکراکرد کە هۆکاری گۆڕانکاری لە خشتەی موچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە "موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خەرجكراوە، چاوەڕێ دەكرێت سبەینێ نووسراوەكە بگاتە بانکی ناوەندی و راستەوخۆ پارەی موچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم".



PM:06:16:14/05/2019