لەسەر گواستنەوەی فەرمانبەرانی یەکێتی، سەرۆکایەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات

دوای دوو رۆژ لە گواستنەوەی ٢٨ فەرمانبەری سەرۆکایەتی هەرێم کە زۆربەیان سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون، سەرۆکایەتی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکە سیاسی نییە.

سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاری گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیانداوە.

لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە " بڕیارەکە بۆ گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە میلاکیان زیادەیە، بۆ ئەوەی لە وەزارەتەکانی دیکە سودیان لێوەربگیرێت".

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بریارەکە خەڵکی بێ لایەن و ئەندامانی پارتی و یەکێتیشی گرتووەتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم لە دوو رۆژی رابردوو ٢٨ کارمەندی ئەو دەزگایەی کەزۆربەیان یەکێتی بوون گوستەوە بۆ وەزارەتەکانی تر، بەرمابەر ئەمەش لە میدیاکانەوە هەندێک ناڕەزایەتی دەربڕا.



PM:07:42:15/05/2019