ژن‌و مێردێک کۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن

لە شاری موسڵ لە ماڵەکەی خۆیدا ژنێک لە رێگا پتەوە خۆی دەخنکێنێت، دوای ژنەکە مێردەکەشی بەهەمان شێوە خۆی دەخنکێنێت.

وەک میدیا عێراقییەکان بلآویان کردۆتەوە، دوای رووداوەکە پۆلیسی شارەکە دەگاتە ماڵەکە و هەردوو تەرمەکە دەگوازنەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراقی ماوەیەک لە مەوبەر ئاشکرای کرد لە سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا ١٣١ حاڵەتی خۆکوژی تۆمار کراوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا ١١٦ حاڵەتی خۆکوژی تۆمار کرابوو.

حاڵەتە خۆکوژیەکان زیاتر لە ناو گەنجاندایە، رێکخراوە تایبەتەکانی ئەو بوارە هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ باری دەرونی و کۆمەلآیەتی و ئابوری.



AM:12:27:18/05/2019