راهێنەری ئەرجەنتین ناوی یاریزانەکانی بۆ کۆپا ئەمریکا راگەیاند


ئەمشەو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بەشداری لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەرازیل دەکەن و ٢٣ یاریزانی بانگکردووە.
لە لیستی یاریزانەکاندا، هەریەکە لە ئیکاردی و هیگواین دوورخراونەتەوەو میسی و دیبالاو دیماریا بانگکراون.
یاریزانەکان ئەمانەن...

دی پاول، دیماریا، دیبالا، فۆیز، فۆینس مۆری کاسکۆ، ئەرمانی، ئەندۆرادا، ئەگوێرۆ، ئەکوینا.رۆدریگێز، مارچیسن، مارتینێز، میسی، ئۆتامێندی، ساراڤیا، سوارێز، تاگلیفیکۆ، لۆسێلسۆ، پالاسیۆس، پاریدس، پێرێرا، پیزێلا.

یاریەکانی کۆپا ئەمریکا بە بەشداری ١٢ هەڵبژاردە لە وڵاتی بەرازیل لە ١٤-٦ دەستپیدەکات و ئەرجەنتین لە گروپی دووەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی پاراگوای و قەتەر و کۆڵۆمبیا یاری دەکات.



AM:12:49:22/05/2019