میسر.. بەهۆی گەرماوە تاقیکردنەوە دوادەکەوێت

وەزیری خوێندنی باڵای میسر، تارقی شەوقی، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەی زمانە بیناییەکانی پۆلی یەکەمی سانەوی دواخست بەهۆی ئەو گەرمایەی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە.

تاقیکردنەوەکە بڕیاربووە رۆژی پێنج شەممە ٢٣ ی ئایار ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی گەرماوە دواخراوە. ئەمەش یەکەم ساڵە لەو ولآتە بەهۆی گەرماوە تاقیکردنەوەکان دوا بکەوێت. 

بەهۆی ئەو گەرما زۆرەوە کە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە ماوەیەک لەمەوبەر زانکۆی " ئەسیوت "ش هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی دواخست.

شەپۆلێکی گەرما وڵاتی میسر و چەند وڵاتێکی باکوری ئەفەریقای گرتۆتەوەو ئەو شەپۆلە لە رۆژی ٥ شەممەدا دەگاتە لوتکە، لە قاهیرە دەگاتە ٤٥ پلە، هەروەها هەندێک ناوچە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی میسر پلەی گەرما دەگاتە ٤٠ پلە، کاکتێکدا رادەی شێ لەو وڵاتەدا زۆر بەرزە.



PM:09:59:22/05/2019