پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایدەکات، تۆمەتبارێك لە قەزای پشدەر دەستگیردەکرێت بە هۆی دزینی حەوت دەفتەر دۆلار و چەكێك لە جۆری (ویزە).
لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی (ئیسێوه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) له گوندی (قندۆڵ) تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ش . ح . ح) له دایك بووی ساڵی 1988 دانیشتووی هه‌ولێر گوندی (سێبه‌ردان) ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تباره به دزینی 70،000$ حه‌فتا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و چه‌كێكی جۆری (ویزه) له شاری هه‌ولێر، پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئێران ڕایكردووه و دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر شه‌وی ڕابردوو ویستویه‌تی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ڕێگه‌ی سنوره‌كانی قه‌زای پشده‌ر بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر كرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌وته‌ی خۆی خێزانێك له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به نیاز بوون بۆ گه‌شتوگوزار بچنه ده‌ره‌وه و پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌چێته ماڵه‌كه و به هاوكاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی بانده‌كه بڕی 70،000$ كه ده‌كاته 7 ده‌فته‌ر و چه‌كێكی جۆری (ویزه)ی دزیووه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و تۆمه‌تباره پێشتر له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تباری تر به بڕیار دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ڕایكردووه بۆ ئێران و پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی (ئیسێوه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر ده‌ستگیر كرا، پێشتریش دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر له لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستگیر كراون و ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه".
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند" دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی به مادده‌ی 443 له یاسایی سزادانی عێراق، دوای ته‌واو بوونی ڕێوشوێنی یاسایی ئه‌و تۆمه‌تباره ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".