هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو (هەردی سەلامی)،بەشێک لە گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.
هەردی سەلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی پارچە ڤیدۆیەکی بڵاوکردەوە کە بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەیەتی بە ناوی "مەڕۆ" کە بە نیازە بۆ جەژنی ڕەمەزان بڵاویبکاتەوە.
هاوکات، هەوادارانی پێشوازییەکی گەرم و گوڕیان بۆ گۆرانییەکەی هەیەو بە تامەزرۆوەچاوەرێی تەواوی گۆرانیەکەن.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.