لەسەر سکاڵای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیرێكی عێراقدا سه‌پێندرا.
كه‌ناڵی (RT)لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، وه‌زیری پێشووی رۆشنبیری عێراق، ئه‌سعه‌د هاشمی سه‌ر به حزبی ئیسلامی، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
وتیشی، بڕیاره‌كه له لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ ده‌رچووه، هۆکارەکەشی ۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بە مەبەست ئه‌و وه‌زیره زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌یاندووه و سامانی عێراقی به هه‌ده‌ر داوه.
به پێی بڕیاره‌كه ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌یدا ده‌گیرێت.
ئه‌سعه‌د هاشمی له 2006دا پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌رگرت. له 2008دا، دوای راكردنی له عێراق، به تۆمه‌تی هاندان بۆ كوشتن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.