ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەستپێدەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2019 دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار ده‌ستپێدەكات و دوو شوێن مووچکانیان وه‌ربگرن. 

سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سپی راگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئایار، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار ده‌ستپێده‌كات و هەریەک لە دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان موچەکانیان پێدەدرێت.

بەوتەی سەرچاوەکە سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 29ى ئایار، مووچه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

دوێنێ رێباز حەملان وەزیریدارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کردم کە پێش جەژنی رەمەزان دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەو هەوڵدەدرێت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش بکرێت، ئەگەر بەغداش پارەکەی نارد زۆرترینی وەزارەتەکان موچەکانیان پێدەدرێت.


AM:09:43:28/05/2019