بەرپرسێکی دیکەی پێشوی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستگیركرا

پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل، لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری عێراق، لە ناوچەی سنوری نێوان سوریا و لوبنان، ئەمینداری پێشوی عێراق-ی دەستگیركرد.

دوێنێ سێشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ فازڵ ئەبو رەغیف، شارەزا لە ئاسایشی عێراق رایگەیاند، کە "نەعیم عەبعوب، ئەمینداری پێشوی عێراق لە لایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵ-ەوە لەسەر داوای دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەسەر سنوری نێوان سوریا-لوبنان  دەستگیركراوە".
 
ئاماژەی بەوەشكردوە، عەبعوب هەوڵی بەنیازبووە دیمەشق بەجێبهێڵێت و روبكاتە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان.  
 
15ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2015، دادگای دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی،  فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە نەعیم عەبعوب و عەبدولحسێن مورشیدی دەركرد.

هەروەها 22ی ئایاری ئەمساڵدا، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌فیق حه‌ریرى له‌لایه‌ن پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌ ئینته‌رپوڵ ده‌ستیركرا.



PM:12:31:29/05/2019