پەلکانە: ئاگر لە دەغل و دانی جوتیاران بەردرا

لە گوندی پەڵكانە لە سنوری پارێزگای كەركوك، ئاگر لە دەغل و دانی جواتیاران تێبەردرا. دانیشتووانی ئەو ناوچەیەش ئاشکریانکرد کە گومان لە عەرەبەكانی ئەو سنوورە دەکەن ئەو کارەیان کردبێت.

ئەمڕۆ هەینی میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی عەرەب هاوردەکان بێ هیوا بوون لە وەرگرتنەوەی زەوی وزارەکان کە خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەکان جوتیارانی کوردن، گومان دەکرێت ئەوان ئاگرەکەیان لەو سنورە کردبێتەوە.

پێشتریش چەند هۆزێكی عەرەب چوونە سەر هاوڵاتییانی گوندی پەڵكانە و داوایان لێكردن زەوییەكانیان جێبهێڵن و ئەمەش كاردانەوەی هاوڵاتییانی كوردی لێكەوتەوە.

تائێستا زیانەکان نەزانراوە، بەڵام ڕووبەرێکی زۆری زەویوزارەکان ئاگریان تێبەردراوە،  داواشیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لە هەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکە بن.



PM:04:23:31/05/2019