گۆرانیبێژی کورد "میرا عەلی"، بەم زووانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
میرا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەشێک لە ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکی شایی بڵاوکردەوە کە لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە کە بەم نزیکانە بڵاوی دەکاتەوە.
میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.