قائیمقامی سلێمانی هاوڵاتیان لە دروستکردنی خانووی زیادەڕەوی ئاگادار دەکاتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت رێگە نادرێت خانووی زیادەرۆیی دروست بكرێت و هۆشداریی توند دەدات لەو بارەیەوە.

لە راگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی  و هەردووبەشی زیادەرۆیی و ئامێرەكان لە شارەوانی سەردانی دێی كانی شینكەی كرد كە بەشێكی زۆری زەویەكەی بەشێوەی زیادەرۆیی خانووی لەسەر دروستكراوە، بۆ دانانی بنكەیەكی پۆلیس بەمەبەستی رێگری كردن لە دروستكردنی خانوو‌ی زیادەرۆیی لە سنورەكە.

لەوتەیەكی كورتی لەگەڵ خاوەن خانووەكان رایگەیاند؛ پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە چەند جارێك ئاگادار كراونەتەوە كە خانوو لەسەر ئەم زەوییە دروست مەكەن لەبەر ئەوەی زیادەرۆییە، وتیشی "بۆ رێگری كردن لە دروستكردنی خانووە زیادەرۆییەكان هێز و بنكەی پۆلیس لە سنورەكە جێگیر دەكرێت، هەروەها وەستا و كرێكار و هەركەسێك لەو شوێنە بینا و خانوو دروست بكات دەستگیر دەكرێت".

سەبارەت بەو ئامێر و میكسەرانەی لەو شوێنە كاردەكەن كۆمپانیاكان ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت؛ كۆمپانیا و خاوەن ئامێرە گەورەكان ئاگادار دەكەینەوە لەوشوێنە كارنەكەن بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر.


PM:05:24:03/06/2019