وەزارەتی ئەوقاف: بۆ ئەم جەژنە لیژنەی مانگ لە سلێمانی مانگ نەبینراوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لیژنەکەی سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندین کە مانگ نەبینراوە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر بینراوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئێمە وەک وەزارەت لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان لیژنەی بینینی مانگمان هەیە و بۆ ئەم جەژنە  لە لیژنەکەی سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندین کە مانگ نەبینراوە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر بینرابوو و تەنسیق بە لیژنەی باڵاوە کرا لە وەزارەت کە مانگیان بینیوە".

ئەوەشخراوەتەروو، دواتر وەزارەت پەیوەندیی بە وەقفی سونیی عێراقەوە کرد و ئەوانیش دوای کەمێک وەڵامیان دایەوە کە مانگیان بینیوە و، دواتر پەیوەندی بە وڵاتی سعودییەوە کراوە و لەوێش دڵنیایان کردینەوە کە مانگ بینراوە و ئێمەش دڵنیابووین و مانگیشمان بینیبوو، بۆیە بڕیارماندا کە جەژنە.

هەر لە ڕوونکردنەوەکەشدا هاتووە، ڕەتیدەکەینەوە ئێمە دوای وەقفی سونیی عێراقی کەوتبین، بەڵکو خۆمان مانگمان بینیوە و دڵنیا نەبووینایە نەماندەکرد بە جەژن، چونکە بەرپرسیارێتیی دینییە و نابێت بڕیار لە خۆتەوە بدەیت.

ئەمەش لەکاتیکدایە چەند کەسێک لە فەلەکەک ناسان پێیان وابوە جەژن دەکەوێت ڕۆژی چوارشەممە.


PM:06:10:06/06/2019