ئه‌ندامإنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دەڵێت ، دوای لابردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێتی ده‌یتوانی بێ پارتی ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكاته‌وه به‌غداش ڕازی بوو، دەشلێت
سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم شتێكی پڕۆتۆكۆلیه و ناكرێت په‌یوه‌ست بكرێت به چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئێمه خه‌می كه‌ركوكمانه خه‌می ئه‌وه‌مانه پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دیاریبكرێت ناكرێت دۆخی كه‌ركوك به‌م شێوه بمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌كێتی زۆر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارێزگارێك بۆ شاره‌كه دابنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دۆخی شاره‌كه باش نیه، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی له‌چه‌ند ماوه‌ی ڕابردودا له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان ڕه‌خنه‌ی زۆرم له پارێزگاری كه‌ركوك گرتوه و داوام كردووه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه".
وتیشی، "پارێزگاری ئێستای کەرکوک ناوی ده‌رچوه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بابێت سوێند بخوات و ببێته په‌رله‌مانتار، كه‌ركوك بابه‌ته لای یه‌كێتی به‌ته‌نها بابه‌تی پارێزگار نیه، به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه بابه‌تی به‌غدا و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌مه بڕیاری نێوان پارتی و یه‌كێتی بوه، كه ده‌بێت یه‌ك پاكێج بێت هه‌ربۆیه له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری نه‌كرد".
ئاڵا تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابه‌تی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌نگه په‌یوه‌ست نه‌كرێت به‌م كێشه‌یه‌وه، چونكه ئه‌وه شتێكی پڕۆتۆكۆلیه ناكرێت شتێكی پڕۆتۆكۆلی په‌یوه‌ست بكرێت به چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه، من ئه‌مه بۆچونی خۆمه نه‌ك هی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر چی یه‌كێتی بڕیاری به‌شداریكردنی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا دا، بۆیه یه‌كێتی پێویسته له‌ڕێگای گفتوگۆكانیه‌وه كه باشترین ڕێگه‌یه ده‌ست بكاته‌وه به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد و هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه وه‌ك یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پێكهنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم."
راشیگه‌یاند، "یه‌كێتی دژی هیچ ناو و كاندێكی پارتی نیه بۆ پۆسته‌كان چ له‌گه‌ڵ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم چ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌تیش بۆ پارتیه، ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ ناوێك‌دا نیه، كێشه‌مان ئه‌وه‌یه كه به‌شداریمان له‌و حكومه‌ته به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه بێت كه واژۆ كراوه به‌شداری ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت له حكومه‌ت وه له‌هه‌مانكاتدا به‌هاوته‌ریبی ده‌بێت ئه‌وانیش هاوكارمان بن و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ بابه‌تی كه‌ركوك".
تاڵەبانی رونیکردەوە، "یه‌كێتی بڕیاریداوه تا دوا قۆناغ شته‌كان به‌گفتوگۆ یه‌كلایی بكاته‌وه له‌نێویشیاندا بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتی-ش واژۆی به‌شداریكردنی له حكومه‌ت داوه بێگومان ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه و بڕیاری خۆی بدات، چی ده‌بێت بڕیاره‌كه ئه‌وه نازانم".
هەروەها جه‌ختی كرده‌وه، "یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی بێت چونكه ئه‌وه ئیستحقاقه، ده‌بێت براده‌رانی پارتی-ش تێبگه‌ن ئه‌وه بابه‌تێكی گرنگه لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕو، "له دوای لابردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێتی ده‌یتوانی پارێزگاری كه‌ركوك بێ پارتی یه‌كلایی بكاته‌وه و دایبنێت، من ئه‌وكات خۆم دانوستانم ده‌كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یامه‌كانی به‌غدادم ده‌گه‌یاند، ئه‌وان ڕازی بون له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد هه‌تا هه‌ندێك ناو هه‌بو عه‌ره‌ب و توركمانیش ڕازی بون له‌سه‌ر دانانی به‌ڵام یه‌كێتی خۆی خه‌مساردی كرد، به‌ڵام دواتر دۆخی سیاسی گۆڕا، ڕه‌نگه بۆچونی عه‌ره‌ب و توركمان گۆڕابێت".