مەسروور بارزانی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا

پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنى ئەمڕۆدا بە دەنگی ٨٧ پەرلەمانتار مەسرور بارزانی  وەک سەرۆکی حکومەت دیاریکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیران لە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستاندا لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی  بە دەنگی 87 پەرلەمانتار وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا. 

ئەمەش لەکاتێدایە دوێنی دووشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسیی و حکومی ناوخۆ و عێراقی و جیهانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندنی یاسایی خوارد و دواتر دانیشتنەکەی پەرلەمان بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە هەڵگیرا.



AM:11:37:11/06/2019