ئۆتۆمبیلێک لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لە پردی (قەترە)ەوە كەوتۆتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سێنترا) دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ لەسەر پردی (قەترە) كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەلار- دەربەندیخان كەوتۆتە خوارەوە".

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكەی بە سووكی بریندارە بووە.



PM:08:49:15/06/2019