بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە.
میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بلاویانکردەوە، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە کابینەی نۆیەم دەکەن، لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێك دەست بە سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ دەکات یەکەم هەنگاویش لە سەردانیکردنی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە دەستپێدەکات.
رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌سرور بارزانی،، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ناوزه‌دكرا و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، رۆژی 12ی حوزه‌یرانیش به مه‌رسوومی هه‌رێمی له رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردرا.