باکوری کوردستان؛ بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە 22 کەس بریندار بوون

لە شاری مێردینی باکووری کوردستان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداو بەوهۆیەوە 22 کەس برینداربوون. 

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی چاتاکی سەربە شارۆچکەی ئارتوکڵو-ی مێردین بەهۆی هەڵبژاردنی موختاری گەڕەک لە 31ی ئاداری رابردوو، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداو، ئەندامانی هەردوو خانەوادە بە دار و بەرد و چەک و چەقۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

بەهۆی شەڕەکەوە  22 کەس لە هەردوولا برینداربوون و دواتر 
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مێردین و شارۆچکەی قۆسەر گوازرانەوە.

دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی تووندیان لە گەڕەکەکە گرتەبەر و دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە.


AM:10:01:16/06/2019