پۆلیس لێکۆڵینەوە لە سەربڕینی منداڵێک دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ منداڵێك بەسەر بڕاوی لە قەزای خاڵسی سەر بەدیالە دۆزرایەوە، پۆلیسی قەزاكە لێکۆڵینەوەی ووردی دەستپێکردووە.

عەمید سەعد عەنكەبی، بەڕێوبەری  پۆلیسی قەزای خاڵس، رایگەیاندوە، رووداوەكە تەمومژاویەو بەتەواوی نیگەرانیكردوین و دەبێت دەست بەجێ هۆكارەكەی و تاوانبارەكانی ئاشكرابكەین.

وتیشی: شەوی رابردوو دوو كەسمان  دەستگیركردوە، كە گومانیان لەسەرە سەرەداویشمان لەسەر رووداوەكە دەست كەوتووەو ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان

عەمید سەعد عەنكەبی جەختیشكردەوە، زەهرا محەمەدی پێنج ساڵان لەگەڕەكی زەهرای قەزای خاڵس، دوای دیار نەمانی بەسەر بڕاوی لەناوچەیەكی پەراوێزخراوی قەزاكە دۆزراوەتەوە، ئەمە هەمووانی نیگەران كردوە.


PM:06:48:16/06/2019