بومەلەرزەیەك لە شاری كۆیە ڕوویداو لەهەندێك شوێنی ناوچەكە هەستی پێكراوە.
تۆڕی داتا سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاتژمێر 5:44 خولەكی به‌یانی ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.1 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر لە قەزای كۆیە روویدا.
هاوکات بومهلهرزهیهكە به قوڵایی 8 كم، له دووری 22 كم، له قه‌زای كۆیه روویدا و له هه‌ندێك شوێن هه‌ستی پێ كراوه.