دانیشتنێكی دیكەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ رێكەوتی 17 ی حوزەیرانی 2019 دانیشتنێكی دیكەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم بەڕێوەچوو و سێ پەرلەمانتاری كوردیش ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ "سپی" نێردراوە هەریەكە لە (ئەحمەد حاجی رەشید و هۆشیار عەبدوڵا و سەركەوت شەمسەدین) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە " دادگا وەڵامی لایەنەكانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دكتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەكەدا دادگای فیدراڵی رەتیكردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆك وەزیری عێراق وەربگرێت، داوا لە نوینەری سەرۆك وەزیران كرا كە وەڵامی سەرۆك وەزیران ئامادەبكات بۆ دانیشتنی داهاتو كە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

‏‎ ئەمرۆ دوشەممە ۱۷ ی حوزەیران ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیكەی سكالاكەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو،لە نزیكەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەكە بوین.

‏‎ دادگا وەڵامی لایەنەكانی بەدەستگەیشتوە جگە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دكتۆر عادل عەبدولمەهدی،لە دانیشتنەكەدا دادگای فیدراڵی رەتیكردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبری وەڵای سەرۆك وەزیری عێراق وەربگرێت، داوا لە نوینەری سەرۆك وەزیران كرا كە وەڵامی سەرۆك وەزیران ئامادەبكات بۆ دانیشتنی داهاتو كە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

ئێمە وەك سێ پەرلەمانتار پێمان وایە كە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بكرێت و داهاتەكەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتیمانیانەوە.

لەو چوارچیوەیەشدا كاردەكەین بۆ پەلەكردن لە دەرچواندانی یاسایی نەوت و گاز و بە وردیش چاودێری ئەو كەیسە دەكەین لە دادگای فیدڕاڵی.

لە ماوەی رابردودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەكان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەك یاسایی وەك خۆیان جێبەجێنەكراون و لەبەرامبەریشدا خەڵك باجەكەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچە بون،بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی برینی موچە بەیەكجاری چارەسەر بكەین.

ئەحمەد حاجی رەشید
سەركەوت شەمس
هۆشیار عەبدوڵا



PM:01:02:17/06/2019