وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستپێکردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنى وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سەرپەرشتی یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا لە قەزاى دۆکان كۆبوەتەوەو
لەسەرەتاى کۆبونەوەکە د. یوسف گۆران سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت ئاماژەى بە پێویستى دەرکردنى ڕێنمایى تازە بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) دوپاکردەوە و ڕایگەیاند: لە کۆتایى ئەمساڵ بەپێى مەرج و ڕێنمایى تازە دەستپێکردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەو بەش و پسپۆڕیانەى پێویستى هەنوکەیى بازاڕى کارى کوردستانن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پلانى زانکۆکان بۆ خوێندنى باڵا ماستەر/ دکتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویستى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وتی: بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر داواکارى بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات هه‌یه، بۆیه دەبێـت لێره به‌دواوه بەپێى پلان و پێویستى زانکۆکان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هەر کۆلێژ و بەشێک پلانى خۆى بەپێى پێویستى بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه، له وه‌زاره‌تیش لەسەر بنەماى ئەو پلانە ڕەزامەندى دەدرێت، وتیشی ئامانج له‌و كاره ئه‌وه‌یه، كه ئێمە وەک ئەنجومەنى وەزارەت دەمانەوێت بەپێى پێویستى خەڵک ڕه‌وانه‌ی دەرەوەى وڵات بكه‌ین، ئاشكراشیكرد بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه فه‌رمانبه‌رن، داوامان كردوه وه‌زاره‌ته‌كان پلانه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕه‌وانه بكه‌ن، تا دواتر به‌پێی پلان و پێویستی پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان مۆڵه‌ت بدرێ به‌خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیه‌وه باسی له سیستمی وه‌رگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان كرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م، لەو چوارچێوەیەشدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خۆیدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕوی پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌كه ئه‌م بڕیارانه‌یدا:
سیستمى کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆکان بەردەوام دەبێت، بە رەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى بەشە پزیشکییەکان.
بەهۆى ئەوەى زانکۆى چەرمو (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیش‌تر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان.
پرسی ڕێكخستنەوەی پەیكەری كارگێڕی لە دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەوەرێکى دیکە بوو لە کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەو بارەیەوە د. خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى فه‌رمانگه‌ی کارگێڕى دارایى ئاماژەى بەوە کرد لەگەڵ وەزارەتى دارایى بەردەوامن لەگفتوگۆکردن، تایبەت بە زانکۆکانیش وتى زانکۆکان تایبەتمەندییان هەیەو هەر یەک لە زانکۆکان پلان و بەرنامەى تایبەت بەخۆیان هەیەو بەرپرسن لە داڕشتنى پەیکەرى کارگێڕى خۆیان.
لەبارەى پێدانى نازناوى زانستى بۆ ئەوانەى کە کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە، دواى خستنەڕوى پێشنیازى لێژنەى تایبەتمەند کە پێشوتر بۆ ئەم مەبەستە دیاریکرابو، دواى گفتوگۆ و وەرگرتنى سەرنج و پێشنیارەکان بڕیاردرا دواى زانینى ژمارەى ئەو کەسانە بڕیار لەبارەى ئەم بابەتەوە دەدرێت.
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى لەو زانکۆیانەى كە خوێندکارى دکتۆرایان هەیە، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا خوێندکارى دکتۆرا دەبێت توێژینەوەیەک لە (ثۆمسۆن ریۆتەر) بڵاوبکاتەوە، ئەگەر توێژینەوەى لە (ثۆمسۆن ریۆتەر) نەبوو پێویستە دوو توێژینەوە یەکێک لە (سکۆپەس) و ئەوى تریان توێژینەوەیەکى (مەحکەم) بەپێى پێوەرەکانى (نور) تایبەت بە ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بڵاوبکاتەوە.
له بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا و لە ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌کاروباری زانستى و قوتابیان/ خوێندکاران چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێكران و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.