گۆڕان بەرەو یەکلاییکردنەوە پۆستەکانی دەچێت لە حکومەتی نویدا

پشکی گۆڕان لە کابینەی نوێ بەرەویەکلاییکردنەوە دەچێت و، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەکان ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکرێت.

ئەو کاندیدانەی کە دەبنە نوێنەری گۆڕان لە کابینەی نوێ، بە سێ فلەتەردا تێپەڕدەبن، فلتەری لیژنەی تایبەتمەند بۆ هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان، خانەی راپەڕاندن و رێکخەر، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی کۆچکردوو.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم یەکلایی بۆتەوە بۆ مستەفای سەید قادر، هەرچی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتە بۆ کاروباری چاکسازی، جەلال جەوهەر ئەندامی خانەی راپەڕاندن کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە یەکلایی بۆتە بۆ دانا عەبدولکەریم ئەندامی ژووری پەرلەمان و حکومەتی بزووتنەوەی گۆڕان.

وەزیری پیشەسازی یەکلایی بۆتەوە بۆ برزو مەجید، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان.

هەرچی کوێستان محەمەدو ئاراس وەلی، هەڵوسوڕاوانی گۆڕانە کێبەرکێ لەسەر پۆستی وەزیری کاروباری کۆمەلآیەتی دەکەن.



PM:11:08:17/06/2019