وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو و ژێرئاو کەوتوو.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووەو واژووی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە لە چەند خاڵێکدا ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاریکراون کە رێگا نەدرێ بهێنرێنە هەرێمی کوردستان.

لە ناوسراوەکەدا هاتووە رۆژی دووشەممە 17-6-2019 کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە و تێیدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاکراو و ژێرئاو کەوتوو، دیاری کراوە.

دەقی نوسراوەکە:



AM:09:44:18/06/2019