پەرواز حسێن سوپرایزی هەیە بۆ هەوادارانی

خانمە گۆرانیبێژی کورد"پەرواز حسێن" وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلێکی زۆر سەرنجڕاکێش بڵاو کردەوەو سوپرایزی هەیە بۆ هەوادارانی.

 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەرواز حسێن، وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی"حه زدەكەم پيتان بليم گورانيیەكي ترم به ده سته وه له داهاتويه كي نزيك پيشكه شتان ده كه م به كليپيكي جوان و مانددو بونيكي زوره وه".

هەروەها نوسیویەتی" دەمەوێت راي ئيوه وەر بگرم كورانيه كه م به چ ستايليك بيت كه ئيوه پيتان خوشه".  

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. هەروها چەندین ڤیدیۆ کلیپیان بەشێوەی دوێت لەگەڵ (گۆران)ی ھاوسەری بڵاو کردووەتەوە، چەندین کۆنسێرت و ئاھەنگی ھاوبەشیان لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ساز کردووە.


PM:06:24:20/06/2019