نەیمار زیاتر و زیاتر لە یانەی بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

نەیماری ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان ، زیاترو زیاتر لە یانەی بەرشەلۆنە نزیکدەبێتەوەو ئەو یاریزانە یاخیبوونی راگەیاندووە.
رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردۆتەوە، نەیمار بڕیاریداوە چیتر درێسی یانەی پاریس سانجێرمان نەپۆشێتەوەو جارێکی تر نەگەڕێتەوە وڵاتی فەرەنسا بۆ یاریکردن لە یانەی پاریس سانجێرمان.

هەروەها یانەکەشی دەرگای بەڕوویدا کردۆتەوە، بەڵام داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات کە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بە پێی نوێترین هەواڵ یانەی ریاڵ مەدرید هاتۆتە ناو گرێبەستەکەوەو ئەویش هەوڵی پەلکێشکردنی دەدات و ئامادەیە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەیڵ یان جەیمس رۆدریگێز یەکێکیانی پێبدات.



PM:10:24:20/06/2019