ترامپ لەبەر کوژرانی ١٥٠ کەس هێرشی سەر ئێرانم راگرت

ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند " پرسیم چەند کەس دەکوژرێت لە ئەنجامی هێرشەکەمان، وتیان ١٥٠ کەس، منیش هێرشەکەم بۆ سەر ئێران راگرت".

دۆناڵد ترامپ سەرۆک ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" پەلەم نییە لەسەر پرسی ئێران" هەروەها وتی " ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

ئەو دەڵێت " کە پرسیم چەند کەس دەکوژرێن وتیان ١٥٠ کەس، منیش هێرشەکەم بۆ سەر بنکەکانی ئێران راگرت".

دوێنێ ٢٠ ی حوزەیران ئێرانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمەریکای خستەخوارەوەو ناکۆکی و گرژی ئەو دوو وڵاتەی گەیاندە لوتکە، دواتر ئیدارەی ئەمەریکا بڕیاری گورزێکی سنورداری دژی ئێران دەرکرد، بەڵام ترامپ ١٠ خوولەک پێش گورز وەشاندنەکە هێرشەکەی راگرت.
 



PM:04:50:21/06/2019