هەوڵی تیرۆرکردنی پەرلەمانتارێک دەدرێت

نووسینگەی محەمەد عەلی زەینی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی مەدەنیی دیموکراتی بڵاویکردەوە کە ناوبراو لە باشوری بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاریبووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە ناوبراو لەکاتی گەڕانەوەی لە کەربەلاوە بۆ بەغدا ڕووبەڕووی ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە بۆتەوە کە لەلایەن سێ ماتۆڕسوارەوە ئەنجام دراوە.

زەینی ، بە تەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی عێراقە و بەبێ هیچ بانگەشەیەکی دیار، بە پەرلەمانتار هەڵبژێردرا.


PM:06:01:21/06/2019