سەرۆکایەتی هەرێم کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئۆردو‌غان باسی دۆخی سیاسی و ئەمنی کراوە.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆماری توركیا، هیوای خواستووە كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و جه‌ختی له خواستی توركیا بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا باسی پرسی نەوت و داوای یاسایی حکومەتی عێراق لەسەر تورکیا نەکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری تورکیا "پشتگیری و خۆشحاڵیی خۆی بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا".
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت و خوازیاری بهرەوپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانه به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21-6-2019 له ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌چوو، ''هه‌ردوولا دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه به‌گشتی، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌ی داعش، دۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان له تیرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، ئارامی، سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان تاوتوێكرد''.