سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگەیاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانده‌كات بۆ دروستكردنی پردێكی گه‌وره كه هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
د.ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردۆتەوە، ڕه‌زامه‌ندی دراوه به‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست به‌بڕی هه‌شت ملیار‌و 450 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی پردی توه‌قوت كه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ستێته‌وه به‌هه‌ردوو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوره‌وه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "به‌مه‌ش هاتوچۆو ئاڵوگۆڕیی بازرگانی له‌نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاسان ده‌كات و قه‌ره‌باڵغیش له‌سه‌ر ڕێگای (هه‌ڵه‌بجه ـ سه‌یدسادق) كه‌مده‌كاته‌وه‌و سودی تایبه‌تیشی ده‌بێت بۆ دانیشتوانی ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "ئه‌م پڕۆژه‌یه داخوازییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی و گه‌رمیانیه‌كان بوو، هیوادارم به‌زوترینكات و به‌كوالێتیه‌كی باش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ركی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شه له‌نزیكه‌وه ببنه چاو‌دێر".