میدیای پارتی بڵاویکردەوە دوو وەزارەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ تورکمان و سریان یەکلابوونەوەتەوە و بەو دوو پێکهاتەیە دەدرێت.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەك لە ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی، کە له چەند لایەنی کلدان و ئاشوور و سریان پێكهاتوون و گەورەترین کوتلەی كریستیانەكانن بڵاویکردۆتەوە له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەر ئەو کوتلەیە دەکەوێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە "كوتلەكە ئانۆ جەوھەر عه‌بدولمه‌سیح بۆ پۆستی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کاندید دەکەن".
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2019، لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ 9 لایەنی تورکمان و بەرەی تورکمانی، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەریی، لەگەڵ ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووە و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتیان کرد.
ئەو هاوپەیمانییە لە سێ پارتی جیاواز پێکهاتووە و لە پەرلەمانی کوردستان، خاوەنی سێ کورسین.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان، له كابینه‌ی نوێ وه‌زیری هه‌رێمیان پێده‌درێت و به‌و وه‌زیره به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌كه‌ن.