كاتی دابەشكردنی موچە دوادەكەوێت

سەرەڕای ئەوەی مانگانە لە 5ی هەر مانگێكدا موچە دابەش دەكرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە دابەشكردنی موچە دوادەكەوێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە "سپی" ڕاگەیاند " بەهۆی ئەوەی 5ی 7ی 2019 دەكەوێتە ڕۆژی هەینی، دابەشكردنی موچەی مانگی چوار بۆ ڕۆژی یەكشەممە 7ی 7ی 2019 دوا دەخرێت".

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستاندا پرۆسەی وردبینیكردن لە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران كۆتایی هاتووە و دوای ئەوەی پارەی تەرخانكراوی مووچە لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەكرێت، دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات.



PM:02:53:27/06/2019