ڤیدیۆ:لە جامی ئەفریقا میسر بە یەکەمی سەرکەوت

لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی میسر بە یەکەمی گروپی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزەو توانی ٢-٠ لە ئۆگەندا بباتەوە.

میسر یاریەکەی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی ئەنجامداو توانی بە دوو گۆڵی محەمەد سەڵاح و ئەلموحەمەدی بباتەوەو بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە سێ یاریدا سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

لەم گروپە ئۆگەندا بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ گەیشتە قۆناغی شانزە.

ریزبەندی گروپی یەکەم:

1-میسر ٩ خاڵ

2-ئۆگەندا ٤ خاڵ

3-کۆنگۆی دیموکراتی ٣ خاڵ

4-زیمبابۆی ١ خاڵ



AM:12:16:01/07/2019