میران عەلی کلیپی "هەولێر" ی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژی کوردستان میران عەلی، کلیپێکی نوێی بەناوی "هەولێر" بڵاوکردەوە.

میران عەلی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپەکەی خۆی بڵاوکرەوە، تێکستی گۆڕانیەکە لەلایەن نەورەس عەبدوڵاوە نوسراوە، میلۆدیەکەی لەلایەن ئارش عوسمانەوە بۆ دانرەوە، کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".





PM:10:11:01/07/2019