یانەی پاریس سانجێرمان دەرگای بۆ نەیمار کردەوە



بەرپسێکی گەورەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەرگا بۆ چونی ئەستێرەی یانەکەی نەیمار دەکاتەوەو  ئامادەی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیە.


نەیمار لەم هاوینە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

لیوناردۆی بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان رایدەگەیەنێت، نەیمار بڕیاری چوونیداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەک گرێبەستی بۆ ئێمە نەهێناوە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، ئەگەر هەر یانەیەک گرێبەستێكی شیاو پێشکەشی ئێمە بکات، ئەوا دەستبەرداری دەبین.

دەشڵێت" تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە بۆ دەستبەرداربوون لە نەیمار، ئەگەر ئەوان نەیماریان دەوێت دەبێت گفتووگۆی راستی بکرێت.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، نەیمار بە بڕی ٢٢٢ملیۆن یۆرۆ یانەکەی دەستبەرداری دەبێت.

PM:11:04:09/07/2019