دوو یاریزانی یاری کۆتایی ویمبڵدۆن ئاشکرا بوو

لە یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی ویمبڵدۆنی ئینگلیزی، هەردوو یاریزان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و و رۆجێر فیدرێری سویسری بە یەک دەگەن .

ئێوارەی ئەمڕۆ جۆکۆڤیچ توانی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە یاریزانی ئیسپانی باوتسیتا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.

فیدرێریش توانی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە رافایل نادالی ئیسپانی بباتەوەو بە هەمانشێوە پلیتێکی یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنێت و لە یاری کۆتایشدا هەردو یاریزان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

لە سەر ئاستی ئافرەتانیش هەردوو یاریزان، سیرینا ویلیامزی ئەمریکی و سیمۆنا هالیپی رۆمانی یاری کۆتایی دەکەن.
یاری کۆتایی رۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت



PM:10:52:12/07/2019