پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند،  لەكاتی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت پێویستە هاووڵاتیان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، هەر هاووڵاتییەك تەمەنی لە خوار ساڵی (١٩٦٠) بێت پێویستە (كوڕێك یان كچێكی لەگەڵ بێت و پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت، هەروەها لە كاتی دەرهینان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ منداڵی خوار (١٨) ساڵ ئەگەر باوك (ولی امر) لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە (حجە الوصایە)ی پێ بێت.

پاسپۆرتی سلێمانی 10 ڕێنمایی سەبارەت بە دەرهێنانی پاسپۆرت دەردەكات، كە ئەمانەن:

1. پێویستە لە كاتی وێنەگرتندا لەبەردەم ئەفسەری پاسپۆرت:
2. چاویلكە یان عدەسەی لە چاو نەبێت.
3. كاسكێت و كڵاو لەسەر نەبێت.
4. لە دوای نەشتەرگەری جونكاری (لەزگە) بەلوتەوە نەبێت.
5. لە كاتی وێنەگرتندا پێویستە دەم و چاوی برینداری بەرچاوی پێوەنەبێت
6. بۆ منداڵی (دوانە)ی لەیەكچوو نابێت هەمان جل و بەرگیان پۆشی بێت.
7. هەر هاووڵاتیەك پەنجەمـۆری ئەلكترۆنی خۆی وەرنەگیرا و پەنجەمۆری كەسی نزیكی وەرگیرا بوو، دەبێت لە كاتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەیدا هەمان كەس لەگەڵیدا ئامادەبێت.
8. لە هۆڵی (پێدانەوەی پاسپۆرت) لە نهۆمی (یەك) پاسپۆرتەكەت وەردەگریتەوە، پێویستە خاوەنی پاسپۆرت خۆی ئامادەبێت، هاوكات (ولی امر) دەتوانێت پاسپۆرتی منداڵەكانی لە خوار تەمەنی (١٨) ساڵ وەربگرێتەوە بەبێ ئامادەبوونی منداڵەكەی.
9. دوای وەرگرتنی پاسپۆرتی نوێ، دەتوانیت پاسپۆرتە كۆنەكەت لە هۆڵی (ئەرشیف) لە نهۆمی (پێنج) وەربگریتەوە.
10. هەر هاوڵاتیەك كارتی نیشتمانی نەبێت، لە كاتی مامەڵەی پاسپۆرت پێویستە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەكەی (فسفۆر) بێت.




PM:06:34:14/07/2019