نەڤید زەردی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراو (نەڤید زەردی) نوێترین کلیپی بە ناوی "وەرەوە" بڵاودەکاتەوە.

نه‌ڤید زه‌ردی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بەشێک لە گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی گۆرانیەکەی ناوبراون و ڕاشیگەیاندوە"  رۆژی چوارشەممە ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩ کاتژمێر ٧ی ئێوارە بڵاوی دەکاتەوە".

گۆرانی "وەرەوە" تێکستی رەنج سەنگاوییە، میلۆدی نەڤید زەردی و میوزیک پڕۆدیوسەر دیکۆ.

نەڤید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و
نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی‌.





PM:11:38:15/07/2019