نوێترین زانیاری لەسەر پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە ئاشکرادەبێت

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان ئاشکرایدەکات، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەپێی چەند مەرجێك دەبێت.

لیوا قارەمان كەمال، بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕاگەیاندووە "ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركردووە و لە ئێستادا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و بۆ ئەوەی پلەشی بەرز بكرێتەوە، پێویستە پۆستێكی ھەبێت، بۆیە مەرجدار كراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر پێشمەرگەیەك كاتی پلەبەرزكردنەوەی ھاتبێت، بەپێی ئەو رێنماییانە پلەی بەرز دەكرێتەوە. 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو رێنماییە تازانە پێشمەرگە دێرینەكان ناگرێتەوە و ھەر پێشمەرگەیەك پێش ساڵی ١٩٩١پێشمەرگە بووبێت، رێنماییەكان نایگرێتەوە و ئەوەی دوای ئەو ساڵەش بووەتە پێشمەرگە، بەپێی رێنمایی تازە پلەی بەرز دەكرێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:52:16/07/2019