ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی نهێنی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمەریکاو پارتە کوردیەکانی رۆژهەڵات بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا دووجار کۆبوونەتەوەو سێهەمجار لە مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی دی سازدەکرێت.
ماڵپەڕی ئەلمۆمیتەر بڵاویکردەوە، مانگی داهاتوو لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی شاری نەرویج، وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سێهەمجار بەسەرپەرشتی سەنتەری " سنیک تانک " کە سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکات، لەگەڵ وەفدی پارتە کوردیەکان کۆدەبێتەوە.
ئه‌لمۆنیتۆر ئاشكرای كردووه كه چوار پارتی كوردی به‌شداری گفتوگۆكان بوون و به‌رپرسی یه‌كێك له‌و پارتانه‌ش رایگه‌یاندووه, ئه‌و كۆبوونه‌وانه ته‌نیا گفتوگۆن و نابێت به رێككه‌وتن ته‌ماشا بكرێن.
له باره‌ی گفتوگۆكان و هه‌ڵوێستی ئێرانیش، به‌رپرسی یه‌كێك له‌و چوار حزبه رایگه‌یاندووه، هه‌ر كاتێك تاران هه‌ست به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بكات، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش گفتوگۆكانی ساڵانی 1989 دوای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران و هاتنی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 به نموونه هێنایه‌وه.
پێشتر وەک میدیا رۆژئاواییەکان بڵاویانکردۆتەوە، دووجاری دیكه ئێران و حزبه كوردییه‌كان له مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوو له نه‌رویج كۆبوونه‌ته‌وه.