بۆ هاوسەران.. بۆ چالاککردنی سێکس ڤیاگرا بەکارمەهێنەو ئەم خواردنانە بخۆ


پسپۆران زۆر هانی ئەلتەرناتیڤ دەدەن و لە بری بەکارهێنانی ڤیاگرا چەندان جۆر خواردن پێشنیار دەکەن.

شارەزایانی خۆراک ئاماژەیان بە کۆمەڵێک خواردن کردووە کە لەدوای خواردنیان هەست بە ئارامی دەکەیت، مێشک هاندەدات بۆ زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی دۆبامین، جگە لەوەش ماندوێتی کەمدەکاتەوە و ئارەزووی سێکسی زیاد دەکات.
یەکەم- شوکولاتەی ڕەش
بەهۆی بوونی کۆمەڵێک ماددە لە پێکهاتەکەیدا دەمارەخانەکان رێکدەخات و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی دۆبامین، کە کاریگەریی هەیە لە پێدانی هەستی خۆشی و چێژبینین.
دووم- هەنگوین
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆسترۆن لە خوێندا زیاد دەکات، بەرپرسە لە زیادبوونی ئارەزووی سێکسی لە ژن و پیاودا.
سێیەم- هەنجیر
ماددەی دژەئۆکسان و فلافۆنیدات لە پێکهاتەیدا هەیە، سوودی بۆ ئارامکردنەوەی مێشک و ئارەزووی سێکسی هەیە.
چوارەم- ڕێحانە
هەندێک نەتەوە لە کۆندا ڕیحانەیان بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێکسی بەکاردەهێنا، جگە لە بۆنە خۆشەکەی، تامێکی خۆشیش بە خواردن دەدات و لێدانەکانی دڵ رێکدەخات و سوڕی خوێن باشتر دەکات. 
پێێنجەم- ئەڤۆکادۆ
بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین ئەی، پارێزگاری لە بە گەنجی مانەوە و بەرزکردنەوەی وزەی لەش دەکات.



PM:10:28:18/07/2019