یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە دوو لە ئەستێرەکانی لە پێناو گواستنەوەی نەیمار
بفرۆشێت و پارەکەی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە سەرفبکات.
ئەمڕۆ رۆژنامەی
سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە هەریەکە لە
راکیتچ و کۆتینیۆی خستۆتە بازاڕەوە تا دەستبەرداریان ببێت، ئەمەش دوای ئەوەی پاریس
سانجێرمان رەتیکردەوە گۆڕینەوە لە نێوان نەیمار و ئەو دوو یاریزانە بکات.
بەرشەلۆنە
ئامادەیی نیشانداوە کۆتینیۆ بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و راکیتچ بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت،
تا لەگەل بڕێک پارەی تر بیخاتە گرێبەستی
نەیمارەوە، کە ئەم ئەستێرەیە پاریس سانجێرمان بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە
بیفرۆشێت