پۆلیسی هەولێر: دەستگیرکردنی 53 کەسی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا 53 کەسیان دەستگیکردووە بە تاوانی جیاجیا.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ 22ی تەموز لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، چەند تاوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو كە لە ماوەی ڕابردوودا تاوانبارەكانیان دەستگیر كرابوون كە بریتیبوو لە (53) تاوانبار كە تاوانی جیاجیایان ئەنجام دابوو. تیایاندا (7) تاوانبار تاوانی كوشتنیان ئەنجام دابوو.

عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت وتیشی،"سێ باندی دزیکردنمان دەستگیركردوە كە هەستاون بە دزینی کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لە شوێنە گشتیەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل.




PM:10:43:22/07/2019